بەراوردی توانا ئابووریی و سەربازییەکانی ئێران و پاکستان

ڕاپۆرت

19/01/2024‌ 3048 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

دوای ئەوەی سوپای پاکستان لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ڕێکخراوی جەیشولعەدل لە پاکستان، هێرشی کردە سەر پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران، گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان ئەو دوو وڵاتە پەرەیانسەند.

بۆ ئەو مەبەستە، پێگەی گڵۆبال فایەر پاوەری ئەمریکی بەراوردێکی گشتگیری لەنێوان توانا ئابووریی و سەربازییەکانی ئەو دوو وڵاتەدا کردووە، کە تێیدا ئێران لە بوارەکانی سەرچاوە سروشتییەکان و سەرچاوە داراییەکان و خزمەتگوزارییە لۆجیستییەکان و جوگرافیادا باڵادەستی بەسەر پاکستاندا هەیە.

لەبەرانبەردا پاکستان لە بوارەکانی هێزی کار و هێزی ئاسمانیی و زەمینی و دەریاییدا بەسەر ئێراندا باڵادەستە، لێرەشدا بەراردی توانا ئابووریی و سەربازییەکانی ئێران و پاکستان بەگوێرەی پێگەی "گڵۆبال فایەر پاوەر دەکەین":

هێزی کار(ئەوانەی دەتوانن لەبواری سەربازیدا خزمەت بکەن):
• لەڕووی هێزی مرۆیی بەردەستەوە، پاکستان (106,491,027)  ئێران (49,050,889) .
• لەڕووی ژمارەی ئەو کارمەندانەی کە لەو بوارەدا خزمەت دەکەن، پاکستان (654 هەزار) ئێران (610 هەزار).
• لەڕووی هێزی یەدەگەوە، پاکستان (550 هەزار)  ئێران (350 هەزار) .
• سەبارەت بە هێزە نیمچە سەربازییەکان، پاکستانیش (500 هەزار) لە ئێران (220 هەزار) .
هێزی دارایی
• بودجەی بەرگریی لە ئێران 9,954,451,000 دۆلارە و لە پاکستان 6,349,876,689 دۆلارە.
• قەرزی دەرەکیی پاکستان (110,000,000,000 دۆلار) و  ئێران (8,000,000,000 دۆلار) .
• یەدەگیدراوی بیانیی ئێران 127,150,000,000 دۆلارە و یەدەگی دەرەکیی پاکستانیش 22,812,000,000 دۆلارە.
• توانای کڕینی ئێران 1,319,000,000,000 دۆلارە و  پاکستان 1,211,000,000,000 دۆلارە.
هێزی ئاسمانیی
• کۆی گشتی فڕۆکەکان: 1434 فڕۆکە لە پاکستان، و 551 فڕۆکە لە ئێران.
• فڕۆکەی جەنگی:پاکستان 387 ، ئێران و 186 .
• فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازیی: پاکستان7 ، ئێران4.
• هەلیکۆپتەر:پاکستان 352 ، و ئێران 129 .
هێزی وشکانیی
• تانک: پاکستان 3742 تانکی هەیە، ئێران1996تانک.
• زرێپۆش: 65 هەزار و 765 بۆ ئێران،50 هەزار و 523 بۆ پاکستان.
• تۆپیئۆتۆماتیکی: 752 بۆ پاکستان، 580 بۆ ئێران.
• تۆپیڕاکێشراو: 3238 تۆپیڕاکێشراو بۆ پاکستان، و 2050 تۆپ بۆ ئێران
هێزی دەریایی
• هێزی دەریایی: پاکستان114 ،ئێران101..
• فڕۆکە هەڵگرەکان: هەردوو وڵاتنیانە.
• هێلیکۆپتەر هەڵگرەکان: هیچ کامیان نیانە.
• ژێردەریایی: 19 ژێردەریایی بۆ ئێران، و 8 ژێردەریایی بۆ پاکستان.
• کەشتی وێرانکەر: پاکستان2، ٠ ئێران نیەتی.
• فرێگاتەکان:پاکستان9، و 7بۆ ئێران.
• کۆرڤێت:پاکستان7، 6بۆ ئێران.
• کەشتیەکانی دەوریە: پاکستان69، و 21 بۆ ئێران.
خزمەتگوزارییە لۆجیستییەکان
• فڕۆکەخانەکان: ئێران319 فڕۆکەخانە، و پاکستان151 فڕۆکەخانە.
• بەندەری بازرگانی: ئێران942، پاکستان58.
• بەندەر و تێرمیناڵەکان: 4 لە ئێران،2 لە پاکستان.
• هێزی کار: ئێران 27,682,000 ، پاکستان 73,133,000 .

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە