لێو... ئاوێنەیە بۆ تەندرووستی

تەندروستی

01/02/2024‌ 678 جار خوێندراوه‌ته‌وه



گۆڤاری "Stylebook" بڵاویکردۆتەوە، لێو ئاوێنەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ، بەو پێیەی دەتوانرێت هەندێک کێشەی تەندرووستیی لەڕێگایەوە بزانرێت.

گۆڤارەکە تایبەتە بە تەندرووستیی و جوانی ڕوونیکردەوە کە قڵشبردنی لێو ڕەنگە بەهۆی کەمی شلەمەنیی لە جەستەدا بێت، هەروەک ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییەکی هەوکردنی پێست وەک هەوکردنی پێستی دەمار، ئەگەر درزەکە نیشانەکانی تری لەگەڵدا بێت وەک هەستکردن بە سووتانەوەی پێست و گرژبوونەوە.

بەدخۆراکی
هۆکاری قڵیشبردنی گۆشەکانی دەم لەوانەیە بەهۆی بەدخۆراکیی، کەمی ماددە خۆراکییەکان،یان هەوکردنی کەڕووییەوە بێت، لەکاتێکدا دەرکەوتنی تاڵە موو لەسەر لێوەکان ئاماژەیە بۆ هەوکردنی هێرسیس.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاوسانی لێو ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ هەستیاریی، بەتایبەتی ئەگەر ئاوسانی لێو لەگەڵ هەستی سووتانەوە و خورانی ناو دەمدا بێت، لەکاتێکدا ڕەنگی لێوەکان ئاماژەیە بۆ کەمی ئاسن لە جەستەدا.

گۆڕانی ڕەنگی لێو بۆ شین زەنگی ئاگادارکردنەوەیە، چونکە ئاماژەی بوونی کێشەیەکی تەندرووستیی جددییە وەک کەمی ئۆکسجین کە لە ئەنجامی کێشەی سییەکان یان دڵەوە دروست دەبێت، یاخود تێکچوونی سووڕی خوێن، یان ژەهراویبوون.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی