شارپرێس:
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمانگی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌تى، له‌مانگى پێنج‌دا ڕۆژێك دیاریده‌كات، واته هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان مانگى پێنج به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌گه‌ر پێشهاتێكى مه‌ترسیدار یان له‌ناكاو نه‌یه‌ته پێش".
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم‌و به‌غداش جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم وتى:"هه‌وڵى زۆر دراوه‌و به‌رده‌وامیشه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، له‌هه‌موو بواره‌كاندا دانیشتن‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچكامیان به‌ئاكام نه‌گه‌یشتون‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون".
له‌باره‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڕایگه‌یاند، "سه‌قفێكى زه‌مه‌نى دانراوه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌یه‌و هه‌نگاوه‌كانیش ده‌بێت به‌گوێره‌ى ئه‌و یاداشته بێت كه له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكادا واژۆى له‌سه‌ر كراوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "باوردۆخى ناوچه‌كه زۆر ئاڵۆز‌و هه‌ستیاره، به‌ڵام ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، نه كوردستان‌و نه عێراقیش، پێویستیان به‌شه‌ڕ نییه‌و پێویستمان به‌ئارامی هه‌یه".