بەپێ رۆیشتن پیریی دوادەخات

تەندروستی

11/02/2024‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە کە ڕۆژانە کەمتر لە نیو کاتژمێر بەپێ ڕۆیشتن، مەلەکردن یان یاریی تێنس، مەترسییەکانی "کەوتنە ناو تەمەنی پیریی" کەمدەکاتەوە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە ڕۆژنامەی "زەسەن"ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، ژنانی خانەنشینکراو ئەگەر هەفتانە لانی کەم دوو کاتژمێر و نیو وەرزشی سوک ئەنجامبدەن، بەڕێژەی یەک لەسەر سێ ئەگەری پیربوونیان کەمترە ، کە یەکسانە بە تەنها 22 خولەک لەڕۆژێکدا.

توێژینەوەکە داتای7139 ژنی کە تەمەنیان لە نێوان65 بۆ73 ساڵدایە لە ئوسترالیا بەکارهێنراوە.

ئەوەش هاتووە: دەرکەوتووە وەرزشکردن بۆ ماوەی150 بۆ300 خولەک لە هەفتەیەکدا ئەگەری پیربوون بەڕێژەی لەسەدا26 کەمدەکاتەوە، لەکاتێکدا زیاتر لە300 خولەک مەترسییەکان بەڕێژەی لەسەدا34 کەمدەکاتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، ڕۆیشتن بە خێرایی بەس بووە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان بەڕێژەی لەسەدا17 بە بەراورد بە وەرزش نەکردن بە هیچ شێوەیەک.

خزمەتگوزاریی تەندرووستیی نیشتمانیی دەڵێت، خانەنشینەکان پێویستە چالاکییەکانی ڕۆژانەیان بپارێزن.

ئەمەش دەکرێت کاری ماڵەوە، ڕۆیشتن , سەماکردن و گیا بڕین لەخۆبگرێت، و پێویستە جوڵەی بەهێزکردنی ماسولکەکان دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا لەخۆبگرێت.

ئامادەکردن: ئاکۆئاڵی

بەپەلە