سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان: ساڵانه‌ 17 ترلیۆن دۆلار تێچوی ململانێ و توندوتیژییه‌كانه‌

جیهان

12/02/2024‌ 136 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لوتكه‌ی  جیهانی حكومه‌ته‌كان ڕایگه‌یاند، ساڵانه‌ 17 ترلیۆن دۆلار تێچوی ناكۆكی و ململانێ و توندوتیژییه‌كانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا و دەشڵێت: توانیومانه‌ ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌ ڕێژه‌ی 50% له‌ 25 وڵاتدا كه‌مبكه‌ینه‌وه‌.

محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵا قه‌رقاوی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لوتكه‌ی  جیهانی حكومه‌ته‌كان لە لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان وتى: ئێمه‌ له‌ جیهانێكدا ده‌ژین كه‌ به‌رده‌وام ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ دابه‌زیندایه‌، له‌ ماوه‌ی 20 ساڵدا ژماره‌ی وڵاتانی هه‌ژار بۆ نیوه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها توانیومانه‌ ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌ ڕێژه‌ی 50% له‌ 25 وڵاتدا كه‌مبكه‌ینه‌وه‌.

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لوتكه‌ی  جیهانی حكومه‌ته‌كان ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانه‌ 17 ترلیۆن دۆلار تێچوی ناكۆكی و ململانێ و توندوتیژییه‌كانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

قسەکانى سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی لوتكه‌ی  جیهانی حكومه‌ته‌كان هاوکاتە لەگەڵ جەنگى ئیسرائیل و غەززە، کە نزیکەى ١٠ هەزار  کەس کوژراون و برینداربوون، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى جەنگى نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له‌ ئەبوزەبی پایتەختی دوبه‌ی له‌‌مڕۆوه‌ تا 14ی ئه‌م مانگه، بە بەشدارى 25 سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران، 85 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی،‌ له‌ ژێر‌ ناونیشانى(خوێندنه‌وه‌ بۆ ئایینده‌ی حكومه‌ته‌كان)‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تى هەرێمیش تێیدا به‌شداره‌.