بەهۆی کێشەکانیان لەگەڵ خەڵکیدا 444 پارێزەر لە سلێمانی دراونەتە دادگا

کوردستان

12/02/2024‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ژمارەیەکی بەرچاو لە پارێزەر لە پارێزگای سلێمانی دراونەتە دادگا، ئەویش بەهۆی ئەو کەیسانەی لەلایەن خەڵکییەوە ڕوبەڕویان کراوەتەوە.

بەگوێرەی کۆمەڵێك بەڵگەنامە کە تایبەت دەست شارپرێس کەوتوون، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لیژنەیەکی بۆ لێپێچینەوەیە لە پیشەیی بونی کاری ژمارەیەک پارێزەر پێکهێناوە، کە نزیکەی 444 پارێزەر لەلایەن خەڵکییەوە سکاڵایان لەدژ جوڵێندراوە.

سکاڵاکان جیاوازن و لەچوارچێوەی کاری پارێزەرایەتیاندایە، بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، هەندێک لە کەیسەکان لە دادگا و هەندێکی دیکەیان بە "سوڵحی عەشایەریی" یەکلاکراوەنەتەوە.

بەڵگەنامەکان