شارپرێس
ئهنجومهنی وهزیرانی
عێراق هیچ وادهیهكی بۆ رهوانهكردنی دیاری نهكردووه و پەرلەمانتارێکیش
داوادەکات، پەلەبکرێت لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ئهوهی دهنگی لهسهر
بدرێت.
مستەفا کەرعاوی، ئهندامی
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمى عێراقی ڕاگەیاندووە، هێشتا
خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ نەگەیشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنى
دیارى نەکراوە.
کەرعاوی داوا دەکات پەلەبکرێت
لە ناردنی خشتەکان لە حکومەتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت یاسایان بۆ دابنرێت.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت بەردەوامە لە وردبینی
لە خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ و خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ دەنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران
بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.