وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەو خوێندنگانەی لە مانگی ئەیلول دەستیان بە دەوام کردووە، لە 11ی ئادار تا 23ی ئادار پشوو وەردەگرن".
نوورەدین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەمشەو تەواوی بڕیارەکان بڵاودەکەنەوە و بڕیاریشدرا بۆ ئەم ساڵی خوێندن، جگە لە ئایینناسی، سەرجەم وانەکانی پۆلی 12 کەمدەکرێنەوە.
وتيشى، جگە لەمەش، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ئەو قوتابخانانەی لە مانگی 9ـی ساڵی رابردووەوە دەوامیان دەستپێکردووەتەوە، لە 11 تاوەکو 23ی ئادار پشوویان هەبێت، بەڵام ئەوانەی لەم دواییانەدا دەستیان پێکردەوە، پشوو وەرناگرن و قەرەبووی ئەوکاتانە دەکەنەوە کە بایکۆت بوون.
راشیگەیاند، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12 لە (23-6-2024 تاوەکو 17-7-2024) دەستپێدەکات و لە هەر هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها خولی دووەمی پۆلی 12 لە (17-8-2024 تاوەکو 4-9-2024) بەڕێوەدەچن.