سبەی فەتح و حەماس لە مۆسكۆ بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتووی فەلەستینی كۆدەبنەوە

جیهان

28/02/2024‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

 ڕۆژی چوارشەممە ئاژانسەكانی ڕووسیا لە زاری باڵیۆزی فەلەستین لە مۆسكۆ ڕایانگەیاند كە نوێنەرانی بزووتنەوەی فەتحی فەرمانڕەوای دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و حەماس سبەی پێنجشەممە لە مۆسكۆ كۆدەبنەوە و تاوتوێی پێكهێنانی حكوومەتی یەكگرتوویی فەلەستین و ئاوەدانكردنەوەی غەززە دەكەن.

هەروەها میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ئاژانسی ئانا نۆڤۆستی پشتڕاست كردەوە كە كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە پلانی بۆ دانراوە.

دووشەممەی ڕابردوو، محەمەد ئاشتییە، سەرۆكوەزیرانی فەلەستین، دەستی لەپۆستەكەی كشاندەوە.

ئاشتیە ئاماژەی بەوەدا كە كەرتی غەززە تووشی جینۆساید بوو و تا دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا بەردەوام دەبێت.

هەروەها سەرۆكوەزیرانی فەلەستین دەڵێت، قۆناغی داهاتوو پێویستی بە ڕێكخستنی نوێی حكومی و سیاسی هەیە، كە پێویستی بە بەڕێوەبردنی هەموو خاكی فەلەستین لەلایەن دەسەڵاتەوە هەیە.

سەرچاوە ئاگادارەكان پێشتر ئاشكرایان كردبوو كە مەحمود عەباس خۆی ئامادە دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕۆژانی دوای شەڕی غەززە، كە لە پێشینەی كارەكەی رەوشی ئاسایش و ئاوەدانكردنەوەی غەززە دەبێت.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە، حكومەتی نوێ حكومەتی  (تەكنۆكرات) دەبێت نەك حكومەتێكی سیاسی.

بەپەلە