مەترسییەکی مامەڵەی کارتی بانکیی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرادەبێت

ڕاپۆرت

10/03/2024‌ 2344 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر کارتی بانکیی بە تایبەت بانکی "ئێف ئای بی" لەلایەن ھاوڵاتیانی ھەرێمەوە دروستدەکرێت بە بێ ئەوەی ھیچ کاریان پێی ھەبێت... ئەم کارتانە بەکار دێن لە مامەڵەیەکی نا "یاسایی و نا شەرعیدا" بە جۆرێک خاوەنەکەی کارتەکەی دەدات بە کرێی مانگانە بە کەسێک لە وڵاتێکی عەرەبی یان ئەوروپی و ئەویش مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دۆلاری پێوە دەکات بە نرخی بانکی ناوەندی و نرخی بازاڕ و لەو نێوەندەدا قازانجێکی زۆر دەکات و بەشێک لە قازانجەکەشی وەک کرێ دەداتە خاوەنی کارتەکە.

بەپەلە