سۆران عومەر: عێراق لە پشوودا بەردەوامبوو لە ناردنى موچە و هەرێم دابەشکردنى ڕاگرتووە

کوردستان

15/03/2024‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، دەست بەسەراگرتنی مووچەی مانگی دووی خەڵکی کوردستان و دابەش نەکردنی لەم مانگە پیرۆزەدا درێژەدانە بە سیاسەتی برسیکردن و دەشڵێت: عێراق لەپشودا دەوامی کرد تا پارەی موچەی خەڵکی هەرێمی نارد، کەچی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە.

سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پەیجى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى: عێراق لەپشودا دەوامی کرد تا پارەی موچەی خەڵکی هەرێمی نارد، کەچی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووەو دابەشی ناکات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەکردووە، دوا موچە کەدابەشکراوە موچەی مانگی ٩ی ساڵی ٢٠٢٣ و موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بووە کە ئەمڕۆ ناوەڕاستی مانگی سێیە و نوسیویشیەتى: دەست بەسەراگرتنی مووچەی مانگی دووی خەڵکی کوردستان و دابەش نەکردنی لەم مانگە پیرۆزەدا درێژەدانە بە سیاسەتی برسیکردن و چەوساندنەوەی خەڵک.

دەشپرسێت، ئەوە ویژدانتان ئازارتان نادات کەخەڵکتان بەم دۆخە گەیاندووەو دەستان بەسەر موچەکەیدا گرتووە؟ ئێوە کەپێویستان بەموچە نییە تێ ناگەن لەنەبونی و هەژاری و برسێتی، تێ ناگەن لەئازاری گیرفان بەتاڵی و قەرزاریی، تێ ناگەن لەوەی منداڵێکتان کەئارەزوی خواردنێک ئەکات و بۆت دابین ناکرێ چۆن ئەمریت؟

دوێنێ لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمدا، بڕیاردرا موچەى موچەخۆرانى هەرێم دابەشنەکرێت، لەکاتکدا عێراق نزیکەى٦٠٠ ملیار دینارى بۆ موچە ڕەوانەى هەرێم کردووە.

بەپەلە