له‌ئێران هۆشداریی به‌ نۆ پارێزگا ده‌درێت‌و ئه‌گه‌رى دروستبونى لافاو هه‌یه‌

جیهان

30/03/2024‌ 1949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارەزایەکی بواری کەشناسی لەبەشی چاودێریی‌و پێشبینییەکانی ناوەندی کەشناسیی ئێران، هۆشداریی لەشەپۆلێکی باران لەناوچەکانی باکورو ڕۆژ‌هەڵات‌و باشوری ئێران دەدات‌و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆیەوە مەترسی دروستبونی لافاو لەسنوری نۆ پارێزگا هەیە.


فەریبا گودەرزی شارەزای کەشناسی بەئاژانسی ئیرنای ئێرانی وتوه‌، "شەپۆلەکە، ئەمڕۆ شەممە، لەچەند ناوچەیەک دەستپێدەکات‌و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوامدەبێت".

بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، کەشناسیی ئێران دۆخی زەردی لەپارێزگاکانی ئەردەبیل، چارمەحاڵ‌و  بەختیاری، خوزستان، ئازەربێخانی شەرقی، کۆهگیلویەو بویر ئەحمەد، ئیسفەهان، فارس ڕاگەیاندوەو ده‌ڵێت:"ئەگەری دروستبونی لافاو لەو پارێزگایانە هەیەو ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ڕێگەکانی هاتوچۆش دابخرێن".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "لەناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایانە ئەگەری بەفربارین هەیەو بەپێچەوانەشەوە لەناوچەکانی باشوری ئێران پێشبینی بایەکی بەهێز دەکرێت".

بەپەلە