جۆن بۆڵتۆن: ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، کێشەکە ئێرانە

جیهان

02/04/2024‌ 674 جار خوێندراوه‌ته‌وه



جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز ڕایگەیاند، لە دوای هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە ئیدارەی جۆ بایدن لە بەردەم ئێران لاوازی نیشان دەدات.

 جۆن بۆڵتۆن گوتی، ئیدارەی بایدن لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە لاوازی بەرامبەر تاران نیشان دەدات و ئەمەش هەڵەیە.

هەروەها دەڵێت،  ئەوانەی لە هێرشەکەی دیمەشق کوژراون ئەفسەری سوپای قودس بوون و لە هەموو شوێنێک ئامانجی رەوان. ئیسرائیل زۆر شت دەکات و تا تەواو نەبن بە واشنتۆن ناڵێ.

بۆڵتۆن دەشڵێت، دەکرا هەنگاوی زۆر بۆ پتەوکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان و خنکاندنی ئێران بە شێوەیەکی کاریگەرتر بنرێت، تا "ئایەتوڵڵا" لە تاران حوکمڕانی بکەن، هیچ ئومێدێک بە ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا نییە.

ڕاوێژکاری پێشووی ئاساییشی نەتەوەی ئەمریکا ڕونیکردەوە. ئەگەر سەیری بەرژەوەندی ئیسرائیل و بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە و بەرژەوەندی ئەمریکا بکەین، هەموویان وەک یەکن و ئێران کێشەکەیە. ئەگەر بتوانین لەسەر سیاسەتێکی یەکگرتوو ڕێکبکەوین بە دڵنیاییەوە باشتر دەبین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی بایدن هەڵەیەکی گەورەی کرد بە گەڕانەوەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی، بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە وڵاتانی عەرەبی بکات. لە سەردەمی سەرۆکێکی ئەمریکی بەرپرسیارتردا، باوەڕم وایە ئێمە بە شێوەیەکی کاریگەر ڕووبەڕووی ئێران دەبینەوە.