لەزۆرینەی شارەکانی باکووری کوردستان خۆپیشاندان دەستیپێکرد

کوردستان

02/04/2024‌ 2210 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لە زۆرینەی شارەکانی باکووری کوردستان لەدژی دوورخستنەوەی عەبدوڵا زێدان کاندیدی دەرچووی شارەوانی گەورەی وان خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان خۆپیشاندان لە شارەکانی وان، ئامەد، جولەمێرگ، ئیدر، باتمان و چەند ناوچەی دیکە دەستیپێکردووە.

لەهەندێک لەشوێنەکان پێکدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپێشاندەراندا ڕووی داوە و پۆلیس تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.

لای خۆیانەوە نوێنەران و بەرپڕسانی دەم پارتی و دەنگدەرانیان دەڵێن بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕیارەی ئاکپارتی قبوڵ ناکەن.

لای خۆیەوە ئۆزیل ئۆزگور سەرۆکی جەهەپە نیگەرانی خۆی لەبڕیاری دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ دوورخستنەوەی کاندیدی دەرچووی شارەوانی وان نیشان داو ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە.

بڕیارە سبەی چوارشەممە دەم پارتی چالاکییەکان بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە درێژە پێبدات.

بەپەلە