كوردۆ فەرەج
مردنە سەیرو مێژووییەكەی ئیبراھیم ڕەئیسی ناسراوە بە (سید ابراهیم رئیس الساداتی)، هەشتەمین سەرۆككۆماری ئێرانە، لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ لە شاری مەشھەد لەدایکبوو و پێش شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران دەستی بە خوێندنی زانستە ئایینییەکان لە شارەکانی مەشھەد و قوم کردووە. دوای سەرکەوتنی شۆڕش چووەتە ناو حکوومەت لە دەزگای داد دەست بەكاركردووە.
ئیبراھیم رەئیسی سیاسەتوانێکی ئێرانی و ھەشتەمین سەرۆککۆماری ئێران بوو. لە ساڵی ٢٠٢١ ھەتا کاتی مردنی لە ساڵی ٢٠٢٤، پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری هەبووە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٩ ھەتا ٢٠٢١، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بوو، یەكێكە لەو كەسانەی كە زۆرترین واژۆی بۆ بریاری لە سێدارەدان كردووە.
ڕەئیسی لە کوشتنەکانی ساڵی ١٩٨٨دا بەشدار بوو، کە بەھۆیەوە کەوتە بەر سەرنج و ڕەخنەی توندی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێو دەوڵەتی.
لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، هیلیكۆپتەرەكەی لە جۆری بێڵ ٤١٢ لە شاری وەرزەقان لە ئێران لەکاتێکدا بەرەو تەورێز دەگەڕایەوە، بەڵام بە چەند هۆكارێكی نادیار کەوتووەتە خوارەوە. كە هەر یەكە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی، محەممەد عەلی هاشمی نوێنەری ڕێبەری ئێران لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و بەرپرسی ئاسایشی ڕەئیسی و پاسەوانێک و سێ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە. ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ڕەئیسی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران لە نزیک شاری جۆلفا کە دەکەوێتە سەر سنووری ئازەربایجان.
رەئیسی یەکێک لەو کەسانە بوو کە ناوی بۆ جێگرتنەوەی رابەری باڵای ئێران دەهات. ئەمە بێجگە لەوەی هەروەک لە دەستووری ئێران دا هاتووە، لەکاتی مردن یان لەسەر کارلادانی رابەری باڵای ئێراندا، سەرۆککۆمار یەکێکە لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە دەبێت کە تاوەکو کاتی دیاریکردنی رابەری نوێ، وڵات بەڕێوە دەبات و رۆڵی کارای لە دەستنیشانکردنی رابەری داهاتوودا دەبێت.
مردنی سەرۆككۆماری ئێران و ئەندامانی یاوەری، رووداوێكی ئاسایی نەبوو، بەڵام چەندین خوێندنەوە و هۆكار گەلێك لە پشت مردنە لەپڕەكەی رەئسییەوە و تا ئێستاش هیچ هۆكارێكی سەرەكی دیاری نەكراوە، چەند خوێندنەوەیەكی جیاوازی بۆ دەكەم.
یەكەم، مردنی ئیبراهیم رەئیسی، یەكێك بوو لە كاندیدەكانی شوێنگرەوەی خامنەیی، كاتێك خامنەیی لە ووتەكانیدا بەردەوام ئاماژەی بەوە داوە كە سیستەمی ئێران پاشایەتی نییە و هەر كەسێك شایستە بێت دەبێتە رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، رەئیسی یەكێك بووە لە كەسە دیار و بە تواناكان، تەنانەت لەپێشەنگی ئەو كەسانەدا بووە كە بۆ رابەری داهاتوو كۆماری ئیسلامی ئێران، پلەی دووەم موشتەبا حوسێن خامنەیی كە ناسراوە بە (سید مجتبی حسینی خامنهای) لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٦٩، یەكێكە لە سێ کوڕی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە ساڵی ١٩٨٧ ھەتا ١٩٨٨ لە شەڕی ئێران و عێراقدا خزمەتی کردووە.
موشتەبا حوسێن خامنەیی، لەلایەن ئەورووپییەکانەوە بە یەکێک لە پاڵێوراوانی بۆ جێگرەوەی عەلی خامنەیی باوکی دادەنرێت، کە زیاتر لە سێ دەیەیە حوکمڕانی بەسەر ئێراندا دەکات، بەمەش ئەو بەربەستە سەهۆڵییەی بەردەمی توایەوە.
موشتەبای حامنەیی، یەكێكە لە خوێندكارانی قوتابخانەی (حەقانی)، ئەوەش یەكێكە لە قوتابخانە تایبەتەكان كە تەنیا مناڵانی بەرپرس لەو وڵاتە دەتوانن تێیدا بخوێنن، پاشا تەواو كردنی دەچێتە (حەوزەی عیلمی قوم) واتە، وانەی مەلایەتی دەخوێنێت و پاشان كە ئامادەدەكرێن بۆ رابەری، مەرجەع یان ئایەتوڵا. موشتەبا، كەسێكی ئامادەكراوە بۆ مەرجەع، بە تایبەت كاتێك كە خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەحمەدی نەژاد لەساڵی 2008 ئەنجامدرا، ئاڵۆزی لە ناوخۆی ئێران سەریهەڵدا، موشتەبای خامنەیی لە نێو دەزگا موخابەراتییەكانی ئێران خۆی جێگیر دەكات و تا بە تەواوەتی توانی ئەو سەرهەڵدانە سەركوت بكات و دەست بەسەر تەواوی دەزگای ئیتڵاعات و سوپادا بگرێت و تەواو ئامادەبێت بۆ شوێنگرەوەی باوكی.
دووەم، خراپی باری كەش و هەواو كۆنی هیلیكۆپتەرەكە و بوونی گومان لەوەی ئیسرائیلی پێ تۆمەتبار بكرێت، لەو ناوچەیەی كە هیلیكۆپتەرەكەی رەئیسی كەوتووەتە خوارەوە ناوچەیەكی نزیكە لە بەهێزترین پێگەی موخابەراتی ئیسرائیلی، پلانی گەڕانەوەی رەئیسی ئاشكرا بوبێت، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل هەر زوو ئەوە قسانەی ڕەتكردەوە.
سێیەم، رووداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكە لە ئێران، نامۆ نییە، چونكە پێشتر دوو حاڵەتی هاوشێوەی كەوتنە خوارەوەی فرۆكە لەو وڵاتەدا هەبووە، بۆیە پێم وایە ئێرانی دوای ئیبراهیم رەئیسی سەهۆڵبەندانی بەردەم موشتەبای خامنەیی دەتوێنێتەوە و زیاتر نزیكی دەكاتەوە بۆ شوێنگرەوەی باوكی.
لەكاتێكدا، بەپێ ووتەی شارەزایان بواری فرۆكەوانی دەڵێن "هیلیكۆپتەرهكهی رهئیسی، به جۆرێك ئامادهكراوه بۆ نیشتنهوه، تهنانهت لهكاتی تێكچوونی بزوێنهرهكانیشیدا، توانای نیشتنهوهی ههیه"، ئهو هیلیكۆپتەره ساڵی 1992 دروستكراوه و ئهمریكییه، دوو بزوێنهری سهرهكی ههیه، ئهگهر یهكێكیان لهكار كهوت، ئهوی دیكهیان ئیش دهكات. خۆ ئهگهر ههردووكیان لهكاركهوتن، هیلیكۆپتەرهكهی به دهوری خۆیدا دهسوڕێتهوه و دهتوانێت به سهلامهتی بنیشێتهوه.
پرسیاری گرنگ ئەوەی ئایا كاردانەوەكانی دوای رەئیسی لە ناوخۆی ئێراندا چی دەبێت؟ چۆن ئەو رووداوە مێژووییە پەردە پۆش دەكرێت؟ تا چەند ئەم رووداوە بێ متمانەی بۆ بەرپرسانی دیكەی ئێران دروستدەكات؟