شارپرێس:
کارگەی Ex-Robots لەچین خەریکی پەرەپێدانی ڕۆبۆتی هاوشێوە مرۆڤی زۆر واقیعییە کە دەتوانرێت لەچارەسەری دەرونییدا بەکاربهێنرێت.
بەگوێرهى هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، گەشەپێدەرەکان دەیانەوێت زیرەکیی دەستکرد لەسەر چۆنیەتی ناسینەوەو دەربڕینی هەستەکان ڕابهێنن.
گەشەپێدەرە چینییەکان دڵنیان لەوەی ڕۆبۆتەکانیان لەبواری چاودێریی تەندروستییو پەروەردەدا بەکاردەهێنرێن.
ئێستاش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی ئایا ڕۆبۆتەکە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ ڕاوێژکاری دەرونییو پشکنینی تێکچونی سۆزدارییو دەرونیی هەیە یان نا.
بەرهەمهێنانی ڕۆبۆتێکی شێوە مرۆڤ ماوەی دوو هەفتە تا مانگێک دەخایەنێت، نرخەکانیش لەیەک ملیۆنو نیو یوان (162 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی) بۆ دوو ملیۆن یوان دەگۆڕێت.
پێشتریش کۆڕبەندی ئابوریی نێودەوڵەتیی پترسبۆرگ پەردەی لەسەر ڕۆبۆتی “جینیا” لادا کە دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوەو هەستەکان دەرببڕێتو گاڵتە بکات.
و: ئاکۆ ئاڵی