بەلەمێکى کۆچبەران لە دەریاى ئیجە ژێرئاوکەوت و زۆرینەى قوربانییەکان کوردن

کوردستان

17/06/2024‌ 876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێک کە ٧٠ کۆچبەری ھەڵگرتبوو لە ئاوەکانی ئیتاڵیا ٦٠ کۆچبەریان خنکان کە ٣٥ یان کوردن.

رەنج پشدەری رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری کۆچبەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو ٧٠ کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، لە رۆژی سێشەممە ئەو کۆچبەرانە شوێنی جوگرافی بەلەمەکەیان بڵاوکردەوە کە بەسەلامەتی ئاوی یۆنانیان تێپەڕاندووە.

پشدەرى وتیشی: دوای ئەوە بەلەمەکە دیار نەماوە و رۆژی پێنج شەممە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا، دەرکەوتووە کە بەلەمەکەیان نوقوم بووە، لە ئەنجامدا ٦٠ کەسیان خنکاون.

راشیگەیاند، لەو ژمارەیە ٣٥ کۆچبەریان کوردن، ئەوانەی دیکە ئێرانی و ئەفغانین، ١٠ کەسیش رزگارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

بەپەلە