شارپرێس
کۆی ژمارەی ئەو حاجییە
کوردانەی ئەمساڵ لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە
12 حاجی، کە دوانیان خەڵکی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستانن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، شەوی رابردو حاجییەکی
دیکەی هەرێمی کوردستان، بەناوی عەبدولحەمید رەحیم لە سعودییە، دوای تێکچونی دۆخی تەندروستی،
گیانی لەدەستداوە، کۆی ژمارەی ئەو حاجییە کوردانەی هەرێمی کوردستان کە ئەمساڵ لە مەککە کۆچیی دواییان کردوە گەیشتە 10
حاجی.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف
وتیشى: ئەو 10 حاجییەی هەرێمی کوردستان کە گیانیان لەدەستداوە، تەنها یەک دانەیان ڤیزای
رەسمیی حەجی هەبوە و نۆ حاجییەکەی دیکە لە ڕێگەی ڤیزای یەکساڵییەوە چونەتە سعودیە.
ڕۆژێک پێش جەژن کە بە ڕۆژى عەرەفە ناسراوە حاجییەکى
کوردى ڕۆژئاواى کوردستان و حاجییەکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەسەر کێوى عەرەفە گیانیان
لەدەستدا، بەوەش کۆی گشتی
گیانلەدەستدانی حاجییانی کورد لە وەرزی ئەمساڵی حەجکردندا، دەبێتە 12 حاجی.