لیستى موچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕاده‌ستى دارایی عێراق كرا

ئابوری

29/06/2024‌ 11748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێم ئاشكرایده‌كات، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیه‌ندراوێكدا نوسیویه‌تى:"دوای تەواو کردنی سەرجەم رێکارەکان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە،27ـی حوزەیرانی 2024، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغدا کرا".
 
وەزارەتەکە دەشڵێت:"سەرلەبەیانی رۆژی شەممە، 29ی حوزەیرانی 2024، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا".