شارپرێس:
لیستى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستانو حکومەتى فیدراڵ ئامادەکراو بهرپرسێكى باڵاى حكومیش زانیاریى زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بەپابەندبون بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵیو جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراقو هاوتاكردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، بۆ ئەوەش بڕیاریدا لیستی نوێی موچەی خانەنشینان بەهاوتاكراوی ڕەوانەی بەغدا بكرێت.
بەگوێرهى یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق هەر فەرمانبەرێك لەكاتی خانەنشینبونی بڕی 12 موچەی بهسهریهكهوه پێدهدرێتو كەمترین موچەى مانگانهش 500 هەزار دینارە لەگەڵ 100 هەزار دیناری بژێوی لەكاتێكدا لەهەرێم شهش موچەی بنەڕەتی بهخانهنشین دەدرێتو كەمترین موچەش 220 هەزار دینارە.
لهوبارهیهوه سارا ئەحمەد بەڕێوەبەری ژمێریاری خانەنشینی سلێمانی بۆ میدیاى نزیك لهیهكێتى قسهیكردوهو وتویهتى، "ئەو لیستەی ئامادەمانكردوە بۆ هاوتاكردنی موچەی خانەنشینان دەبێت بەزوترینكات بگاتە دەست وەزارەتی دارایی هەرێمو نابێت هیچ خانەنشینێكیش موچەكەی لە 500 هەزار دینار كەمتربێت".
ئهوهشى وتوه:"بەهۆی ئەم بڕیارەوە خەڵكێكی زۆر سودمەند دەبێت بەتایبەت خانەنشینان، چونكە لەهەرێم كەمترین موچە 220 هەزار دینارە، بهڵام بەگوێرهى بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم كەمترین موچەی خانەنشینان دوای هاوتاكردن دەبێت 500 هەزار دینار بێت، هەر خانەنشینێكیش پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوبێت، موچەكەی دەبێت بە 500 هەزار دینار، بەڵام ئەوانەی دوای 1ی 1ی 2024 خانەنشینبون، بهگوێرهى ساڵی خزمەتو بڕوانامە موچەیان دیاریدەكرێتو پیاچونەوە بەدۆسیەكەیان دەكرێتو بەوەش موچەیان سەروی 500 هەزار دەبێت".
بهوتهى ئهو بهرپرسه حكومییه، ئەو خانەنشینانەی موچەیان لەملیۆنێك دینار كەمترە لەعێراق بڕی 100 هەزار دینار دەرماڵەی بژێوییان بۆ زیادكردون، بۆیە هەر خانەنشینێك لەهەرێم موچەكەی لەملیۆنێك كەمتربێت، ئەو 100 هەزارەیان بۆ زیاد دەكرێت.
باسى لهوهشكرد، "ئەگەر كەسێك موچەكەی ببێت بە 500 هەزار، بهگوێرهى هاوتای موچەی لەگەڵ عێراق، ئەوا 100 هەزاری تری بۆ دەخرێتە سەریو دەبێت بە 600 هەزار ئەگەر خۆی لەژیاندا مابێت، بەڵام ئەگەر خۆی كۆچی دوایی كردبێتو یەك وارسی هەبێت دەبێت بە 320 هەزارو ئەگەر دوو وارسی هەبێت دەبێت بە 360 هەزار دینار".
سهبارهت بهوادهى جێبهجێكردنى بڕیارهكهش، دهڵێت:"بهگوێرهى بڕیارەكە، دەبێت لیستی نوێی موچەی خانەنشینان بۆ مانگی حهوت بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە هەفتەی ڕابردوو لیستەكە بێ هاوتاكردن دراوەتە داراییو لەئێستاشدا لیستی هاوتاكراو ئامادەیەو دوای ئەوەی دەیكەین بەزمانی عەرەبی دەیدەین بەوەزارەتی دارایی تاوەكو ڕەوانەی بەغدا بكرێت".
