وەزیری بەرگری تورکیا پلانی وڵاتەکەی لەعێراق و سوریا ئاشکرا کرد

کوردستان

10/07/2024‌ 1759 جار خوێندراوه‌ته‌وه



یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە ڕێڕەوێکی ئەمنی بە قوڵایی 30-40 کیلۆمەتر بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ عێراق و سوریا دروستبکات و ڕێگری لەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بکات.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، گولەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری پۆلیتیکۆ ڕایگەیاندووە: ئێمە بڕیارمانداوە بە قوڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر ڕێڕەوێکی ئەمنی بە درێژایی سنوورەکانمان لەگەڵ عێراق و سوریا دروست بکەین و ناوچەکە بە تەواوی لە گەریلا پاک بکەینەوە.

دەشڵێت،  ئێمە بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکان.