شارپرێس:
پارێزگارى سلێمانى دواى پشتیوانیكردنى داواكاریهكى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى دژى پێدانى زه‌ویه‌كى گرانبه‌هاى په‌روه‌رده بهوهبهرهێنێك، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویست به‌منه‌ت ناكات به‌سه‌رماندا بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌ویانه بخرێنه موزایه‌ده‌وه، حكومه‌ت پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌ستده‌كه‌وێت‌و چه‌ندین خوێندنگه‌ش بۆ شاره‌كه دروستده‌كرێن".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى له‌وه‌ڵامی پرسیارێكى شارپرێسدا سه‌باره‌ت بهداواكاریهكى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بۆ پارێزگار تایبه‌ت به‌و 182 دۆنم زه‌ویه‌ى په‌روه‌رده كه دراوه بهوهبهرهێنێك له‌شاره‌كه، ڕایگه‌یاند، "پشتگیریی داواکارییەکەی بەڕێوەبەری پەروەردە سلێمانی دەکەم دژی پێدانی ئه‌و زەوییە گرانبەهایهی سلێمانی كه دراوه بهکۆمپانیایەك".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى وتیشى:"تهرخانكردنو گۆڕینى ڕه‌گه‌زى زه‌وى له‌ده‌سه‌ڵاتى شاره‌وانى یان پارێزگار یان په‌روه‌رده‌ى سلێمانیدا نییه، فه‌رمانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌وێت، ئه‌و داواكاریه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش كردویه‌تى، داوایه‌كى ڕه‌وایه‌و پشتگیریى لهداواكهى ده‌كه‌ین".
پارێزگارى سلێمانى پێیوایه، له‌م پرسه‌دا په‌روه‌رده قوربانییه، خه‌ڵكى سلێمانى قوربانییه، داواكاریه‌كه‌ى په‌روه‌رده سلێمانیش بۆ ئه‌وه‌نییه دژى فراوانكردنى شار بێت، یان داواكاریه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌نییه قوتابخانه‌كه لهبینایهكى كۆندا بمێنێته‌وه‌و قوتابخانه‌ى نوێ دروستنه‌كرێت، قسه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌و هه‌موان له‌سه‌رئه‌وه‌یه، ئه‌م موڵكه گشتییه كه موڵكى ده‌وڵه‌ته، موڵكى هه‌مومانه نابێت قۆرخكاریى تێدابكرێتو بدرێته وهبهرهێنێكو كۆمپانیایه‌ك.
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یان ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان یان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى یان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بێت‌و ئه‌م موڵكه بخاته زیادكردنى ئاشكراوه، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنه‌كه منه‌ت بكات كه بیناى خوێندنگهیهكمان له‌شوێنێكى دیكه بۆ دروستده‌كات، كه ئه‌ركى خۆیه‌تى له‌شوێنه‌كانى دیكه‌ش كه پێی دراوه‌و دروستینهكردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و موڵكه بخرێته موزایه‌ده‌وه حكومه‌ت به‌بێ منه‌ت ده‌یان قوتابخانه‌ى دیكه‌ى پێ دروستده‌كات نه‌ك به‌خێرو سه‌ده‌قه وه‌به‌رهێنێك منه‌ت بكات به‌سه‌ر میللهتو حكومه‌تدا كه بیناى بۆ دروستده‌كات".
پارێزگارى سلێمانى جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمه ده‌مانه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم ئاگادارى ئه‌م پرسه دادپه‌روه‌ریه بێت، له‌كاتێكدا داهاتى نییه، خۆى به‌ده‌ستى خۆى داهاتى خۆى به‌هه‌ده‌ر نه‌دات، ئه‌و موڵكه بهنرخو بهبههایانه ته‌رخان نه‌كات بۆ كه‌سێكى دیاریكراو، به‌ڵكو بیانخاته زیادكردنى ئاشكراوهو به‌گوێره‌ى ئه‌و مه‌رجانه‌ى ئێمه‌و وه‌به‌رهێنان دامانناون، له‌پاراستنى سه‌وزایی، له‌دانانى سۆله‌ر، لهدروستنهكردنى هاتوچۆ، دواجار بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكیش بێت‌و كێشه‌ى نیشته‌جێبون چاره‌سه‌ر بكات، ئینجا بدرێت به‌شوێنێك، نه‌ك به‌و شێوازه‌ى له‌كوێ زه‌ویه‌كى به‌نرخ هه‌بێت كه‌سێك بچێت دیاریى بكات‌و به‌گوێره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى بتوانێت فه‌رمانێكى بۆ بهێنێته‌وه".
