شارپرێس:
ناسا ئاشكرایدهكات، کەشتییە ئاسمانییەکەی Perseverance نمونەیەکی نوێی بەردی لەسەر مەریخ دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە بەڵگەی ئەوە هەبێت کە هەسارەی سور ملیارەها ساڵ لەمەوبەر ژیانی لەسەر بوە.
ئەم بەردە کە زاناکان ناویان ناوە شلەمەنی چیاڤا، پێکهاتەی ئۆرگانیو پێکهاتەی کیمیایی تێدایە کە ڕەنگە بەهۆی ژیانی میکرۆبیەوە دروستبوبێت کاتێک مەریخ تەڕتر بوو، شلەمەنی چیاڤا دەکەوێتە لێواری دۆڵی ڕوبارێکی کۆن بەناوی شلەمەنی نێرێتڤا.
ئامێرەکانی Perseverance هێڵی درێژی کالیسیۆم سەلفاتیان لەناو بەردەکەدا دۆزیەوەو دەیان پەڵەی قەبارەی ملیمەتریان دۆزیەوە کە بەئەڵقەیەکی ڕەش دەورە دراون کە ئاسنو فۆسفاتی تێدایە، ئەم تایبەتمەندییەش لەسەر زەوی دەبینرێت لەئەنجامی کارلێکە کیمیاییەکان کە لەلایەن میکرۆبەکانەوە دەجوڵێنرێن.
دەیڤید فلانەری، زانای بایۆلۆجی ئەستێرەییو ئەندامی تیمی پێرسیڤێرانس وتویهتى:"ئەم پەڵانە زۆرجار پەیوەندییان بەتۆماری بەردبوی میکرۆبەکانی ژێر زەویدا هەیە"، مۆرگان کاپڵ، یەکێک لەزانایانی تیمەکە ڕِایگەیاندوە، پێشتر ئەم توخمانە پێکەوە لەسەر مەریخ نەبینراون.
زانایان باس لهوهشدهكهن، هێشتا زوە بزانین ئایا ئەو بەردە وەڵامی پرسیاری زانایان لەبارەی ژیان لەسەر مەریخ لەخۆدەگرێت، چونکە دەکرێت ئەم پەڵانە بەهۆی کارلێکی کیمیاییەوە بێت کە هیچ پەیوەندییەکی بەزیندەوەرە زیندوەکانەوە نییە.
ناسا هیوادارە لەساڵانی داهاتودا نمونەی شلەمەنیەکانی چیڤا بێنێتە سەر زەوی بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
و: ئاکۆ ئاڵی
