شارپرێس:
کریستیتا کۆمەرفۆرد چێشتلێنەری کۆشکی سپی، دوای نزیکەی سێ دەیە لەچێشتلێنان بۆ پێنج سەرکردەو خێزانەکانیان خانەنشین بوو، کۆمەرفۆرد، کە وەک یەکەم ئافرەت لەکۆشکی سپی دەستی بەکارکرد، دواتر بەرزترین پۆستی لەچێشتخانەی کۆشکی سپیدا بەدەستهێنا.
ئەو لەساڵی 1995 لەسەردەمی ئیدارەی کلینتۆنو دوای 10 ساڵ لەلایەن خانمی یەکەمی وڵات، لۆرا بوشەوە پلەی بەرزکرایەوە بۆ چێشتلێنەری جێبەجێکار.
کریستیتا کۆمەرفۆرد، بۆ ماوەی 29 ساڵ خواردنی بۆ خێزانەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دروستکردوە، لەنێویاندا خێزانی کلینتۆن، بوش، ئۆباما، ترهمپو بایدن، هەروەها سەرپەرشتی هەموو خواردنەکانی کۆشکی سپی کردوە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دوایین ڕۆژی کاری ئەو، هەینی ڕابردوو بوە.
کۆمەرفۆرد، لەمانیلا لەدایکبوەو گەورە بوە، لەتەمەنی 23 ساڵیدا ڕویان لهئەمریکا كردوه، هەروەها وەک "کچی زەڵاتە" لەهۆتێلەکانی شیکاگۆ کاردەکاتو هەندێک زەڵاتە دروستدەکات، لەدوو هۆتێل لەواشنتۆن دی سی وەک چێشتلێنەر کاریکردوەو شەش مانگ لەڤیەنای پایتەختی نەمسا بوەو فێری تەکنیکەکانی چێشتلێنانی فەرەنسی بوە، پێشئەوەی لەکۆشکی سپی دەستبەکارەکانی بکات.