حەسەن نەسروڵا ڕێبەری حیزبوڵا لەڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی فوئاد شکور فەرماندەی سەربازی حیزبەکەی کە لەهێرشەکەی بەیروت کوژرا، ڕایگەیاند، وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە، بەڵام بەدوای وەڵامێکی کاریگەردا دەگەڕێن.
نەسروڵا دەشڵێت، چەند وڵاتێک داوایان لە حیزبوڵا کرد وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیروت نەداتەوە، بەڵام وەڵام دەدەنەوە و سبەیش ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکانی باشووری لوبنان دەستپێدەکەنەوە.
هەروەها گوتی، لە ڕووداوەکەی مەجدال شەمسدا، ئێمە تۆمەتبارکراین هەرزوو ڕەتمانکردەوە، بەڵام ئەو ئازایەتییەمان هەیە کە ئەگەر بۆردومان کرابایە لەلایەن ئێمەوە دەمانگوت ئێمەبووین.