ئەمریکا تاوەری ڕوناککردنەوەی بەرز لەسەر مانگ دادەمەزرێنێت

هەمەڕەنگ

13/08/2024‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای Honeybee Robotics پارەی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە وەرگرتوە بۆ دروستکردنی یەکەم هێڵی "ڕوناکی شەقامەکان" لەسەر مانگ، لەگەڵ ستونی بەرز بەقەبارەی پەیکەری ئازادی کە بەرگەی شەوی سەختی مانگ دەگرێت.


کۆمپانیاکە پێشنیاری گڵۆپی شەقامی گەورەی مانگی کردوە کە هەروەها وەک پاتری خۆر کاردەکات.

ستونە زەبەلاحەکانی ڕوناکی بەشێوەیەک دروستکراون کە وزەی خۆر لەڕۆژی مانگدا هەڵبگرن، پاشان بەڕوناکی بەهێزی دەوروبەری ڕوناک دەکەنەوە لەشەوی مانگدا کە دوو هەفتەیە.

ئەوەش هاتوە، بەرزیی ستونەکان گرنگە، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەیان نزیکەی 0.9 تۆن کەرەستەی زانسیتی، وەک کامێراو ئامێری پەیوەندیی، بۆ خاڵی چاودێریی بەرزتر پێویستە.

لەلایەکی دیکەوە بنکەی هەر تاوەرێک بەبگۆڕی کارەبا تەیار دەکرێت بۆ یارمەتیدانی بارگاویکردنەوەی ڕۆڤەرە مانگییەکان، یان ژێرخانی گریمانکراوی مانگیی نزیکی دیکە.

بەگوێرەی ئەو وتارەی لەگۆڤاری زانستی "لایف ساینس"دا بڵاوکراوەتەوە، پڕۆژەکە هێشتا لەقۆناغی سەرەتایی گەشەکردنیدایە لەسەر زەوی، بەڵام یەکێکە لەنزیکەی 12 دەستپێشخەری بۆ لێکۆڵینەوە لەتوانای تەلارسازی مانگ بۆ ماوەی 10 ساڵ.

و: ئاکۆ ئاڵی