شارپرێس:
لەشاری ته‌بلیسی پایتەختی وڵاتی جۆرجیا، کۆنفرانسی کوردانی قەفقاز بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە 70 میوان لە 16 وڵاتەوە لەکوردانی ھەرچوارپارچەی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا بەشداردەبن.
هاوكار عیزه‌ت میكه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌زگاى میدیایى شارپرێس ڕایگه‌یاند، "له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا 26 پانێڵ‌و گوتار پێشکەشدەکرێن لەبارەی بارودۆخی گشتیی کوردستان‌و پەیوەندی کوردانی قەفقاز بەپارچەکانی دیكه‌ى کوردستانەوە".
وتیشى:"لەکۆنفرانسەکەدا کەسانی ئەکادیمی‌و سیاسەتوان‌و ڕۆژنامەنوسان‌و نوسەرانی هه‌ر چوار به‌شى كوردستان بەشداردەبن‌و لەباشوری کوردستانیشەوە شاندێکی تایبەت بەشداردەبن کە پێکدێن لەژمارەیەک کەسایەتی سیاسی‌و ئەکادیمی‌و مامۆستای زانکۆ‌و ڕۆژنامەنوس‌و نوسەر".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌زگاى میدیایى شارپرێس ئه‌وه‌شى وت:"بڕیارە کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت‌و دوای تەواوبونی کۆنفرانسیش، یاداشت‌و ڕاسپاردەیەک لەبارەی کۆی گشتی تەوەرو گفتوگۆکانەوە بڵاودەکرێتەوە"
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان‌و نوسەرانی سەربەخۆ (ڕۆنوس) لەباشوری کوردستان لەکۆنفرانسەکە بەشدارن‌و بڕیاروایە بەپانێڵێکی گرنگ بەشداریی کۆفرانسەکە بکەن لەبارەی ئاڵەنگاریەکانی بەردەم نەتەوەی کورد‌و ڕێگەچارەسەر".