کۆمپانیای ئینفنیکس خۆی ئامادە دەکات بۆ خستنەبازاڕی مۆبایلە نوێیەکەی Zero 40 4Gکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزی پێشکەش دەکات، بەتایبەت کارایی کامێراکەی کە بۆ عاشقانی هونەری فۆتۆگرافی گونجاوە، ئەمانەشگرنگترین تایبەتمەندیی مۆبایلەکەن:
پتەویی: مۆبایلەکە تایبەتمەندی پێکهاتەیەکی بەرگریی ئاو و تۆزی هەیە بەپێی ستانداردی IP54.
شاشە: شاشەی AMOLED 6.78 ئینج، ڕوونی (2400 x 1080) پێکسڵ، فرێکوێنسی 120 هێرتز، لەلایەن Corning Gorilla Glass 5 پارێزراوە.
کارایی: لەسەر ئەندرۆیدی 14 کاردەکات، و پڕۆسێسەری Mediatek Dimensity 8200 Ultimate و پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G610 MC6 لەگەڵدایە. ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 256 گێگابایت هەیە.
کامێرا: کامێرای دووانە سەرەتاییە بە ڕوونی (108 + 50) مێگاپێکسڵ کە پشتگیری لە وێنەگرتنی ڤیدیۆی 4K دەکات بە ڕێژەی 60 وێنە لە چرکەیەکدا، هەروەها کامێرای پێشەوەی 50 مێگاپێکسڵە.
تایبەتمەندی تر: دوو دەرچەی سیم و دەرچەی USB Type-C 2.0 و وەرگرێکی ڕادیۆی FM و چیپی NFC و سکانەری پەنجەمۆر لەخۆدەگرێت. پاترییەکەی 5000میلی ئەمپێر پشتگیری لە شەحنکردنەوەی خێرای 45W دەکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی