شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، وەزیری دارایی عێراق لەڕێگەی وه‌فدى وەزارەته‌كه‌یه‌وه ڕازیی بوە بەخەرجکردنی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆران، به‌ڵام بۆخۆى دواى ئه‌وه‌ى چوه‌ته ماڵى د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، پاش كه‌مێك مانه‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌ى به‌جێهێشتوه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کۆبونەوە باڵاكه‌ى وه‌فدى هەرێم‌و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەغدا لەماڵی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوه، لەکۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم‌و عێراق ڕاپۆرتی خۆیان خستەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە وه‌فده‌كه‌ى دارایی عێراق ڕەزامەندییان نیشانداوە بەخەرجکردنی موچەی مانگی حەوت، کە بەمزوانە ڕێکارەکان تەواو بکرێن".
میدیاى نزیك له‌پارتى له‌زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئاشكرایكردوه، هەرچەندە بڕیاربوه تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەکۆبونەوەکە بەشداربێت، بەڵام ئامادەی وردەکاریی کۆبونەوەکە نەبوە، تەنها چوەتە شوێنی کۆبونەوەکە ودواتر بەجێیهێشتوە.
سەرچاوەیه‌ك له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تى:"وەزیری دارایی عێراق لەڕێگەی وه‌فدى وەزارەته‌كه‌یه‌وه ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی حەوت، ئەوەش دەکرێتە ڕاپۆرتێک تاوەکو لەکۆبونەوەی ئه‌مڕۆى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، کۆبونەوەکە لەبنەڕەتدا ڕۆژانی سێشەممان دەکرێت، بەڵام بەهۆی گەشتکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئەمڕۆ دەکرێت‌و بڕیاروایه لەو کۆبونەوەیەدا باسی پرسی موچەی مانگی تەمموز (مانگى حه‌وت)ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بکرێت.
سه‌رچاوه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ئەگەربێت‌و محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر ئەو ڕاپۆرتە ڕەزامەندیی بدات کە لەبارەی موچەی مانگی حەوتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه دەخوێندرێتەوە، ئه‌وا وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی تەمموزیش ڕەوانە دەکات‌و دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.