شارپرێس:
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و داوا له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانى به‌شدار له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، له‌ده‌ره‌وه‌ى پارتى، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان‌و دواتریش سه‌رۆكى هه‌رێم‌و كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكبهێندرێت، ده‌شڵێت:"ئه‌و په‌یامه‌ى من كوده‌تا نییه به‌سه‌ر پارتیدا، به‌ڵكو گه‌مه‌یه‌كى دیموكراسییه".
له‌په‌یامه‌كه‌یدا شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت:"په‌یامێك بۆ خەڵکی کوردستان، شتێکی زۆر گرنگ، چوارشەممە محەمەد سلێمانی دانیشتنی پەرلەمانی ڕاگەیاندوە، ئەگەر یەکێتیی، کۆمەڵ‌و یەکگرتوو دەیانەوێت، ئەوا دەتوانن بە15 کورسییەکەی ئێمەوە (سەرۆکی پەرلەمان، جێگرەکەی‌و سکرتێری پەرلەمان) هەڵبژێرین".
ده‌شڵێت:"ئێمە هیچ پۆستێکمان ناوێت هەرسێ پۆستەکە بۆ یەکێتیی، یەکگرتوو و کۆمەڵ؛ ئەگەر دەنگمان نەدانێ‌و هەڵمان نەبژاردن، ئەوا دیارە ئەم قسانەی ئێمە ناڕاستە".
سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر ئەو لایەنانە بیانەوێت، دوو سبەی دەتوانین سەرۆکی پەرلەمان، جێگر‌و سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێرین، دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێرین‌و دواتریش سەرۆکی هەرێم کەسێک ڕابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت کە پارتی نەبێت، ئەمە باشترین دەرفەتەو لەدوای 31ی ئابەوە، ئەوا ماوەی 17 ساڵە سەرۆکی حکومەت بەدەست پارتییەوەیە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌م په‌یامه‌ى من، كوده‌تا نییه به‌سه‌ر پارتیدا، به‌ڵكو جوڵه‌و گه‌مه‌یه‌كى دیموكراتى‌و سیاسییه، با پۆسته باڵاكان لاى پارتى نه‌بێت".
