شارپرێس:
کۆمپانیای هواوی مۆبایلە نوێیەکەی خۆی بەناوی Pura X ڕاگەیاند کە دیزاینێکی ناوازەی هەیەو جیاوازە لەهەموو مۆبایلەکانی تر کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە.
مۆبایلەکە خاوەنی بۆدییەکییەIPX8 یە کە بەرگەی ئاوو تۆز دەگرێتو کێشی 193.7g و ڕەهەندەکانی (143.2/91.7/7.2)mm.
مۆبایلەکە شاشەیەکی سەرەتایی 6.3 ئینج Foldable LTPO2 OLED بەڕونی (1320/2120) پێکسڵو ڕێژەی نوێکردنەوەی 120 هێرتزو ڕوناکی 2500 نیت.
هەروەک شاشەیەکی دەرەکی LTPO2 OLED ی 3.5 ئینج لەخۆدەگرێت بەڕونی (980/980) پێکسڵو فرێکوێنسی 120 هێرتز.
مۆبایلەکە لەسەر HarmonyOS 5.0 کاردەکات، بە ڕامی 12/16GB و بیرگەی 256GB بۆ 1TB. کامێرای دواوەی سێ هاوێنە (50+40+8) مێگاپێکسڵ لەگەڵ هەستەوەری لەیزەر، و کامێرای پێشەوەی 10.7 مێگاپێکسڵ.
مۆبایلەکە تایبەتمەندیی بوونی دوو دەرچەی سیم، USB Type-C 3.1، پەیوەندیی مانگی دەستکرد، هەستەوەری پەنجەمۆر، چیپی NFC، تەکنەلۆژیای ژێر سوور، و پاترییەکی 4720 میلی ئەمپێر کە پشتگیری لە 66W خێرا بارگاویکردنەوە، شەحنکردنەوەی پێچەوانە، 40W خێرا شەحنکردنەوەی بێ وایەری هەیە.
و: ئاکۆ ئاڵی