به‌هاى تومه‌نى ئێرانى زیاتر دابه‌زى

ئابوری

05/04/2025‌ 4230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بازاڕەکانی دراوی ئێران ئاشکرایانکرد، بەهای تومەنی ئێرانی بوەتە 104300 بەرامبەر هەر دۆلارێک، دابەزینی بەهای تومەنیش بۆ گرژیی‌و ئاڵۆزییەکانی ئێستای نێوان ئێران‌و ئەمریکا دەگەڕێتەوە.


بەهای تومەنی ئێرانی جارێکی دیکە بەرامبەر دۆلار دابەزی، بەهای تومەنی ئێرانی لەڕۆژانی جەژنی نەورۆزەوە دەستی بەدابەزین کرد بەهۆی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، خەڵکی لەدەرەوەی بازاڕی دراو، ئاڵوگۆڕی نافەرمیی دراویان لەسەر شەقامەکان دەکرد.

به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، دابەزینی زیاتری بەهای تومەن‌و بەرزبونەوەی زیاتری بەهای دۆلار، گرانییەکی زیاتری خستوەتە نێو بازاڕەکانی ئێرانه‌وه‌.

لەشەقامی فیردەوسی لەتاران، لەنێو بازاڕی گەورەی ئاڵوگۆڕی دراو، هەندێک لەبازرگانانی ئاڵوگۆڕی دراو، شوێنەکانی خۆیان داخستوەو تابلۆی ئەلیکترۆنییان لەبەردەم شوێنەکانیان هەڵواسیوەو نوسیویانە (جارێ هیچ دڵنیاییەکمان نییە لەبارەی ئەوەی چەندە بەهای تومەن دادەبەزێت).