شارپرێس:
وتەبێژی جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى چواره‌وه زانیاریى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لیستی موچە هیچ گرفتێکی نەماوەو دوای 20ی ئەم مانگەش دەینێرین بۆ بەغدا"، ده‌شڵێت:"له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستى موچه ئاماده ده‌كرێت".
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایگەیاند، "لیستی مانگی سێ هەمان لیستی مانگی دوو بوو، بۆیە کەمترین گرفتی لای حکومەتی عێراق هەبوو کاتێک وردبینی تێداکرد".
وتیشى:"لیستی مانگی چواریش هەمان ئەو لیستەی پێشوە کە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێردرێت، بۆیە پێموایە کەمترین کاتی دەوێت بۆ وردبینیکردن‌و پاشان پارەی بۆ تەرخاندەکرێت".
سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كردنى لیستى موچه‌و ڕه‌وانه‌كردنى بۆ به‌غدا سەمیر هەورامی ده‌ڵێت:"لەم هەفتەیەدا لیستی موچە ئامادە دەکرێت‌و دوای 20ی مانگ وه‌فدێكى تەکنیکی وەزارەتی دارایی دەیگەیەننە وەزارەتی دارایی عێراق، هیچ گرفتێک لەلیستی موچەدا نەماوەو تەنها یەک گرفت هەیە له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئەویش پرسی نەوتە".
بۆ ئه‌وه‌ش جه‌ختیكرده‌وه، "هێشتا ڕێککەوتن لەسەر پرسی نەوت نەکراوە، به‌ڵام هەنگاوی باش نراوەو بەهیواین بەمنزیکانە چارەسەربکرێت‌و ئەوەش نابێتە هۆکارێک بۆ دواکەوتنی موچە".
