شارپرێس:
نرخى نهوت لهبازاڕهكانى جیهان دابهزینى زیاترى تۆماركردو ئهمڕۆش دوو دۆلاری دیکەى لێ بوهوه، سهرچاوهكانیش دهڵێن، نرخی نەوت ئەمڕۆ دوشەممە بەڕێژەی 3.5٪ دابەزیو دابەزینە گەورەکانی هەفتەی رابردوی خۆی قوڵترکردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکور 2 دۆلارو 28 سەنتی دیکە دابەزیو بە63 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکاش 2 دۆلارو 20 سەنت دابەزیو بە59 دۆلارو 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەردوو نرخی نەوتی سوکی تەکساسو برێنت لەکەمترین ئاستەکانی خۆیان لەدوای مانگی 4ی ساڵی 2021وە مامەڵەیان پێوەدەکرێت، نرخەکانی نەوت ڕۆژی هەینی دوای ئەوەی چین بەسەپاندنی 34٪ پێناسی گومرکی وەڵامی ئەمریکای دایەوە، بەڕێژەی 7٪ دابەزیبون، هەفتەی ڕابردوش، نرخی نەوتی برێنت 10.9٪و نرخی نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکاش 10.6٪ی بەهای خۆیان لەدەستداوە.
ساتۆرۆ یوشیدا سەرۆکی بەشی کاڵاکان لەکۆمپانیای ڕاوێژکاریی ڕاکوتن سیکیۆریتی ئاماژهى بهوهداوه، "ئەگەری سستبونەوەی ئابوریی جیهان بەهۆی شەڕی بازرگانییەوە، گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردوە".
یوشیدا پێیوایە، جگە لەو شەڕە بازرگانییەی کە ترەمپ هەڵیگیرساندوە، پلانی گروپی ئۆپێک پڵەس بۆ زیادکردنی خستنەڕوی نەوت لەبازاڕدا، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە.
