ئەو خانەنشینانەی لە دەرەوەی کوردستانن بۆ بایۆمەتری نەگەڕێنەوە موچەکانیان دەبڕدرێت

کوردستان

08/04/2025‌ 191 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمارکردنی بایۆمەتری خانەنشینان بەردەوامیی هەیە و ئەوەشی نەیکات موچەکەی رادەگیرێت.

شۆخان عومەر باسی لەوەشکرد، بایۆمەتری مەرجی حکومەتی عێراقە بۆ ناردنی موچەی خانەنشینان و فەرمانبەران.

وتیشی "بەشێکی ئەوانەی لە ئەوروپا و دەرەوەی هەرێمن پێشتر بایۆمەتریان کردبوو و لە رێگەی کامێرای پەیوەندییەوە لە سیستمی نوێی بایۆمەتری تۆمار دەکران، ئێستا ئەو بابەتە ڕاگیراوە و ئەوەی خانەنشینە دەبێت خۆی ئامادەبێت بۆ بایۆمەتری، خۆی نەبێت نە بە پەیوەندی ڤیدیۆیی دەکرێت و نە بە بریکارنامە.

بەپەلە