شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگەنجینەی سلێمانی ئاشكرایدهكات، ڕۆژی سێشەمە لیژنەی تەکنیکی لەوەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی چوار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، میدیاى فهرمى گۆڕانیش دهڵێت:"سبەینێ یەکشەممە لەلایەن گەنجینەکانەوە لیستى موچه ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت".
بهگوێرهى وتهى سهرچاوهیهكى وهزارهتى دارایی بۆ شارپرێس، کارەکانی ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چوار ٩٥%ی تەواوبوەو سبەینێ گەنجینەکان کۆتایی بەکارەکانی ئامادەکردنی لیستەکە دەهێننو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی ههرێمى دەکەن.
بهوتهى سەرچاوەکە، "ڕۆژی دوشەمە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ یەکخستنی لیستەکە پێداچونەوەی پێدادەکاتو ڕۆژی سێشەمە لیژنەی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لەگەڵ خۆیان دەیبەن بۆ بەغداو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن".
لهلایهكى دیكهوه میدیاى فهرمى گۆڕانیش دهڵێت، بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری سەر بەوەزارەتی دارایی هەرێم دوو بۆ سێ ڕۆژی پێویستە بۆ وردبینی لەلیستەکەو دەرکردنی خەرجیو داهاتی مانگی سێو ئامادەکردنی میزان موراجەعە (تەرازوی پێداچونەوە)، چونكه لیستی موچەی مانگی چوار کە بەسیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی سێشەممە لیژنەی تەکنیکی لیستی موچە لەوەزارەتی دارایی هەرێم بچێتە بەغداو لەگەڵ ڕادەستکردنی لیستی موچەی مانگی چوار، خەرجیو داهاتی مانگی سێ-ـش ڕادەستی بەغدا بکات.
ئهوهش ئاشكراكراوه، لەدوای 25ی ئەم مانگەو دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارە دهخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمو دەست بەدابەشکردنی موچەى مانگى چوار دهکرێت.
