بانکی ناوەندیی عێراق ڕونکردنەوەیەک لەبارەی دۆلارەوە بڵاودەکاتەوە

عیراق

25/04/2025‌ 10175 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، کە پشکی گەشتیار لە دۆلار بەرزکراوەتەوە بۆ پێنج هەزاردۆلار ناڕاستن.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، پشکی گەشتیار تەنها سێ هەزار دۆلارە، لە رۆژی گەشتەکەیدا لە فڕۆکەخانە وەریدەگرێت.

هەروەها، رەتیدەکاتەوە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە سێ هەزار دۆلارەوە بۆ پێنج هەزار دۆلار بەرزبکاتەوە و دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.