شارپرێس:
لەبازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانو ئێران هەر دۆلارێک بەرامبەر بە 79 هەزارو 600 تمەنەو بهردهوامه لهبهرزبونهوه.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی هەر دۆلارێک 25 هەزار تمەن دابەزیوە کە دەکاتە نزیکەی 30٪.
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی تمەنە لەسێ مانگو نیوی ڕابردودا، بەدیاریکراوی لە16ی کانونی دوەمی ئەمساڵەوە.
کۆبونەوەکانی ئەمریکاو ئێرانو ئەگەری ڕێککەوتنیان، هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبونەوەی نرخی تمەن.
لەدوو هەفتەی ڕابردودا ئەو دوو وڵاتە دوجار کۆبونەتەوە، هەردولاش کۆبونەوەکان بەئەرێنی ناودەبەنو دەڵێن، پێشڤەچون هەیە.
ئەمڕۆش بۆ جاری سێیەم لەمەسقەتی پایتەختی عومان کۆدەبنەوە.
شرۆڤەکارانو بازرگانانی دراو لەئێران دەڵێن، ئاماژە سیاسییەکان بۆ ڕێککەوتنی ئێرانو ئەمریکا بونەتە هۆکار بۆ ئەوەی خواست بۆ کڕینی دۆلار کەم ببێتەوە خەڵک ڕوو لەفرۆشتنی دۆلار بکەن.
سەرەڕای ئەوەش، ئەو بازرگانانە پێیانوایە نرخی ڕاستەقینەی دۆلار بەرامبەر تمەن هەر نزیکەی 80 هەزار تمەنەو ئەگەر دەسەڵاتدارانی بانکی ناوەندیو حکومەتی ئێران بیانەوێت خستنەڕوی دۆلار لەناو بازاڕدا زیادبکەن، چاوەڕواندەکرێت نرخی تمەن زیاتر بەرزببێتەوەو بەوپێیەش نرخی یەک دۆلار دەتوانێت تاوەکو 70 هەزار تمەنیش دابەزێت.
