پەیامی نوێی ئەردۆغان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە

جیهان

28/04/2025‌ 1859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ئەوان ئاشتییان لە ناوچەکە دەوێت و بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدیهاتنی ئەو پڕۆسەیە.


رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پێویستە هەموان ژیر بن‌و ئەو پەنجەرانە بەهەدەر نەدەن کە لەپێناوی سەقامگیری کراونەتەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" پەنا بەخوا لەمەودوا درێژە بە هەوڵەکانمان لەپێناوی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەدەین ".

ئەردۆغان رەخنەی توندی لە حکومەتی ئیسرائیل دەگرێت ودەڵێت،" لە ماوەی 18 مانگی رابردودا غەززە روبەڕوی بێ بەزەییانەترین کۆمەڵکوژی بوەتەوە، لەهەمان کاتدا بوەتە سەکۆی تێکۆشانێکی داستانئاسا کە روی جیهانی سپی کردوەتەوە ".