شارپرێس:
دوای ئاڵۆزییەکانی
ئەم دواییەی سوریا، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوا لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات رێگە بە
دوبارەبونەوەی روداوەکانی ناوچە کەناراوییەکانو کوژرانی کەسانی سڤیل نەدات، دەشڵێت"
رێگەچارەى سەربازیى هەرگیز ئەنجامى نەبوە ".
بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەری
هەرێمی باکورو باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە
دوو رۆژى رابردودا ڕوداوى نەخوازراو لەشارەکانى سەحنایا و جەرماناى پارێزگاى گوندەوارى
دیمەشق لە سوریا رویانداوە، کە چەند گروپێکى چەکدار هێرشیانکردە سەر ئەو دوو شارە و
قوربانى لێکەوتەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
بە نیگەرانییەوە لەو ڕوداوانە دەڕوانینو داوای هێوربونەوەی دۆخەکە لە هەموو لایەنەکانو
ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان دەکەین ".
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر
لەڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکرد،" پێویستە ئەو هۆکارانە چارەسەر بکرێن کە دەبنە
هۆى گرژى و پەرتەوازەیی کۆمەڵگەى سوریا، هەروەها پێویستە سیستمێکی دیموکراسى فرەیی
بونیاتبنرێت، کە نوێنەرایەتیی سەرجەم سوریاییەکان بکات ".