نرخی حەجی ئەمساڵ کەمکرایەوە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم بەبڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵی كردوە، دەشڵێت، ناوەڕاستی مانگی پێنج، یەکەم کاروانی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

نیاز راغب نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد،"هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کراوە و هەوڵدەدەین باشترین خزمەت پێشکەش بە حاجیانی کوردستان بکەین ".

ئەوەشیخستەڕوو،" بۆ ئەمساڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاسپارد کە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەج بکرێت، تاوەکو تێچوی حەج لەسەر هاوڵاتییان کەمبکرێتەوە ".

بە پێی وتەی سەرۆکی شاندنی حاجیانی کوردستان، لە 16ی 5ی 2025 یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو وڵاتی سعوودییە بەرێدەکەوێت.

 لەبارەی شێوازی گەشتەکان، سەرۆکی شاندنی حاجیانی کوردستان وتیشی،" لە رۆژانی 16 و 17ی مانگی داهاتوو حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی بەرێدەکەون کە ژمارەیان هەزار و 645 حاجییە، دواتریش رۆژی 19ی مانگ یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودییە بەرێدەکەون، کە ژمارەیان 3491 حاجییە".