شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق
لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوەوە، تەیف
سامیش بە محەمەد شیاع سودانی وتوە،" حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبوە و ئامادە
نیم موچەی مانگی چوار بنێرم ".
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق، کۆبونەوەیەکی تایبەت لەنێوان محەمەد شیاع سودانی و تەیف سامی و چەند وەزیرێکی
دیکە ئەنجامدرا، تەیف سامی پێیڕاگەیاندون کە هەرێمی کوردستان پابەندی رێکەوتنەکان نابێت
بە تایبەتی لەپرسی رادەستکردنی داهات.
هەر بە پێی ئەو زانیارییانە،
تەیف سامی ئاماژەی بەوەکردوە، بەمشێوەیە ئامادە نین موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکەن.
زانیارییەکان باس
لەوەشدەکەن، وەزیرە کوردەکانی بەشداربوی کۆبونەوەکە گوشاریان دەستپێکردوە تاوەکو لەگەڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەزوویی ئەم کێشە چارەسەر بکەن و موچەی مانگی چوار خەرجبکرێت
.