شارپرێس:
بەگوێرەی ئەو لیستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، تەنها 33 پەرلەمانتاری کورد له‌كۆى 66 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بون، له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا لێبڕین له‌موچه‌كانیان ئه‌نجامبدات.
نزیکەی نیوەی پەرلەمانتارانی کورد لەدانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عێراق ئامادەنەبون‌و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش بڕیاریداوه سەرجەم نەهاتوەکان له‌موچه‌كانیان ببڕێت.
ئەم هەفتەیە، دوشەممەو سێشەممە کۆبونەوەی پەرلەمان دیاری‌کرا، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی ڕێژەی یاسایی، پەرلەمان نەیتوانی کۆبێتەوە، لەدانیشتنی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا لە 329 پەرلەمانتار، تەنها 139 پەرلەمانتار ئامادەبون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، کورد لەپەرلەمانی عێراق 63 پەرلەمانتاری هەیە، بەگوێرەی ئەو لیستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، تەنها 33 پەرلەمانتاری کورد، جگە لەشاخەوان عەبدوڵڵا وەکو جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئامادەبون.
لەفراکسیۆنی پارتی 23 ئامادەو هه‌شت ئامادەنەبونە، یەکێتیش لە 18 پەرلەمانتار هه‌شتیان ئامادەبون، فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە نۆ پەرلەمانتاری هەیە هیچ پەرلەمانتارێکی ئامادەنەبوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، یەکگرتوی ئیسلامیش لەچوار پەرلەمانتار، سێ ئەندامی ئامادەبوەو کۆمەڵی دادگەریش کە یەک پەرلەمانتاری هەیە سۆران عومەر، ئەویش ئامادەنەبوەو ناویان لەلیستی ئامادەبوان نییە.
لاى خۆیشیه‌وه شێروان دوبەردانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تى، "هەندێک لەپەرلەمانتارانی کورد لەباڵەخانەی پەرلەمان بون، بەڵام نەهاتنە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان‌و هەندێکی دیکەش گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردوە، سزای دارایی هەر ئامادەنەبونێکی بێ هۆ، دوو ملیۆن دینارە".
وه‌كو زانراوه، ئەگەر بڕیاری لێبڕین له‌موچە په‌رله‌مانتارانى به‌شدارنه‌بوو له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا بەکۆی گشتیی لەو 29 پەرلەمانتارەی کورد کە ئامادەنەبون، 58 ملیۆن دینار دەبڕێت.
