پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

کوردستان

07/05/2025‌ 858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی بەرزبونی پلەکانی گەرما و زیادبونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دابەشکردنی کارەبا بەسەر هاوڵاتییان کەمدەبێتەوە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە،" لەدوای 15ـی ئەم مانگەوە بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا كەمدەبێتەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لە ئێستادا ڕۆژانە 18 تا 19 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدەین ".