رێباز حەملان وادەی ناردنی موچە ئاشکرادەکات

کوردستان

07/05/2025‌ 2514 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی موچەی مانگی چوار نەبوو، دەشڵێت" لە هەفتەی داهاتوەوە بەغدا پارەی موچە دەنێرێت ".

رێباز حەملان، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای نزیک لەمەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد،" بە گوشاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەفتەی داهاتوەوە بەغدا پارەی موچە دەنێرێت ".

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی موچەش، رێباز حەملان باسی لەوەکرد،" بەغدا ئەو کێشەیەی دروسستی کردووە، کێشەی سیاسییە و بیانوەکانی بێ بنەمان، لقی هەولێری بانکی ناوەندییش پارەی بەشی دوو موچەی تێدایە ".

بە پێی وتەی رێباز حەملان، موچەی مانگی ڕابردوو 958 ملیار دینار بوو، ئەم مانگە کەمبوەتەوە بۆ 951 ملیار دینار.

وتیشی،" وەزیری دارایی عێراق بە تەنیا ناتوانێت بڕیاری نەناردنی موچە بدات ".