شارپرێس:
میدیای بزوتنەوەی گۆڕان (باڵی کوردسات) ڕایدەگەیەنێت،
لەسەر داوای ئەوان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕۆژی 24ی 5ی 2025ی بۆ بەڕێوەچونی
کۆنفرانسی گشتی بزوتنەوەکە دیاریکردوە، دەشڵێت، ئەو
کەسانەی ناویان لە ئەندامانی دەستەی گشتی گۆڕاندا هەیە، مافی بەشداریکردنیان
لەو کۆنفڕانسە هەیە.
رۆڤان سەروەت، رێپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان بە میدیا حزبەکەی (باڵی کوردسات)ی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیارانی
سەر بە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاریدراوە بەوەی کە
کۆنفڕانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە 24ـی5ـی 2025 ببەسترێت.
ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئەو
کەسانەی ناویان لە ئەندامانی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە، مافی
بەشداریکردنیان لە کۆنفڕانسەکەدا هەیە، رێژەی
یاساییش بەپێی ژمارەی ئامادەبوان دەکرێت بە پێوەر.
ڕۆژی 26ـی4 ـی2025 بزوتنەوەی گۆڕان لە هۆڵی ئاشتی لە شاری سلێمانی
کۆنفڕانسی بەست، بەڵام بەهۆی تەواونەبونی نیسابی یاسایی کۆنفڕانسەکە هەڵگیرا .