شارپرێس:
سەرۆکی پارتی ئایندە لەتورکیا بەسەردانێک گەیشتە کەرکوک؛ زانیارییهكان باس لهوهدهكهن، بڕیاروایه لەکۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی- سلێمانی بەشداریی بکاتو سەردانی چەند شاری عێراقیش دەکات.
ئهمڕۆ ئەحمەد دادوئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە لەتورکیا بەسەردانێک گەیشتە فڕۆکەخانەی کەرکوکو لەلایەن ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوکهوه پێشوازیی لێکرا.
چهند سهرچاوهیهكى میدیایى باس لهوهدهكهن، ''داودئوغڵو بڕیارە ئەمڕۆ لەکۆڕبەندی دێڵفی لەسلێمانی بەشداریی بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکانی تورکیا بەڕوی سلێمانیدا داخراون، سەرەتا هاتوەتە کەرکوک".
سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا لەگەڵ ڕێبوار تەها کۆبونەوەیەکی چەند خولەکی دەبێتو دواتر پێکەوە سەردانی سلێمانی دەکەن بۆ بەشداریکردن لەکۆڕبەندە ئابورییەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، داودئۆغڵو لەگەشتەکەیدا جیا لەکەرکوکو سلێمانی، سەردانی چەند شارێکی عێراق بەتایبەتی موسڵ دەکات.
بڕیارە لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک، سەرۆکی پارتی ئایندە قسە بۆ میدیاکان بکاتو ئامانجی سەردانەکەی خۆی زیاتر ڕونبکاتەوە.
کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی ئەمڕۆ یەکشەممە بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەسلێمانی دەستپێدەکاتو بڕیارە لەدوو رۆژدا بەبەشداریی ژمارەیەک سەرکردەو بەرپرسانی حزبیو حکومیی عێراق، هەرێمو چەندین وڵاتی دیکە بەڕێوەبچێت کە تێیدا بوارەکانی ئابوری، ئاسایش، گۆڕانی کەشوهەواو چەندین مژاری دیکە تاووتوێدەکرێن.
