کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی بادینان.
کامەران عوسمان دەڵێت "لە کاتژمێر ٠٩:١٠ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر ١٥:٠٠ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (٣٥) جار تۆپبارانی چیای گارا و ناو گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێیان لە بەری گارێ لە سنووری ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک کردووە."
دەشڵێت، تۆپبارانەکان بۆ ناو ڕەزوباخی هاوڵاتیان و خانووی چۆڵکراوی گوندنشینان بووە، بەهۆیەوە زیان بەر کێڵگەی کشتوکاڵی، خانوو و ڕەزی جوتیارانی ئەو گوندانە کەوتووە.