کۆبوونەوەی نێوان تولای هاتیمۆغولاری و تونجەر باکرهان هاوسەرۆکانی دەم پارتی لەگەڵ عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەڤا بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها گولستان کیلیچ کۆچیغت و سەزای تەمەلی لەدەم پارتی بەشدارییان کردووە.
کۆبوونەوەکە داخراو بووەو نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاندووەو زانیاری نێو کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەعادەت کۆبوونەوە.
بڕیاریشە سبەی کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە لە بارەگای جەهەپە کۆدەبنەوە.