شارپرێس:
عەبدولڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دواى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وهفدى ده‌م پارتى په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستمان بەڕێککەوتنێکی نوێ هەیە لەسەر بابەتی برایەتی"، ده‌شڵێت:"سروشتی پەیوەندیی تورکیا‌و کورد تەواو جیاوازە".
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان لهدیدارهكهى له‌گه‌ڵ وهفدى ده‌م پارتى ڕایگه‌یاندوه، "ئەوەی ئێمە ئێستا دەیکەینو ده‌ستمان پێكردوه، نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات، به‌ڵام ڕاستیه‌ك هه‌یه ئینكارى لێناكرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، سروشتی پەیوەندیی تورکیا‌و کورد تەواو جیاوازە".
وتوشیهتى، "سه‌ربارى ئه‌و ڕاستیه‌ش، لەهەر بارودۆخێکدا ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندی برایەتییە، براكان شەڕ دەکەن، بەڵام یەکێکیان بەبێئەوی تریان بونی نییە".
لهبهشێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان جهختیكردوهتهوه، "ئێمە خەریکی پاککردنەوەی ئەو تەڵەو مینانەین کە زیان بەم پەیوەندییە دەگەیەنن، سەرقاڵی چاککردنەوەی ڕێگه‌و پردە زیانلێکەوتوەکانی نێوانمانین".